خەبات: نەبەز عەزیز:- یانه‌ی به‌رشلۆنه ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند كه یاریزانی به‌توانای تیپه‌كه‌ی سێرگیۆ بۆسكێست له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ماڵئاوایی له‌یانه‌كه‌یان ده‌كات. بۆندی بۆسكێست له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه تاكو 30 حوزه‌یرانی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و هیچ رێككه‌وتنێكیش نییه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی. بۆسكێتس له بڵاوكراوه‌یه‌كی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی خۆی له ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ڵێت: ده‌مه‌وێت سوپاسی هه‌موویان بكه‌م كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌زموونم پاڵپشتیان كردم تاكو كۆتایی. هه‌روه‌ها بۆسكێتس سوپاسی گه‌وره‌و بچووكی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی كردووه، هیوای سه‌ركه‌وتنیان له‌داهاتوو بۆ ده‌خوازێت. له‌م باریه‌وه رۆژنامه‌ی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كاته‌لۆنی ده‌ڵێت: بۆسكێتس هێشتا بڕیاری خۆی نه‌داوه كه له‌چ شوێنێك یاری ده‌كات، چونكه نایه‌وێت رووبه‌ڕووی یانه‌ی به‌رشلۆنه ببێته‌وه، ده‌یه‌وێت رێچكه‌ی ئه‌نێستاو چاڤی بگرێته به‌ر، رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت بۆسكێتس دوو رێگای له‌به‌رده‌م دایه، ئه‌وانیش یاریكردن له‌خولی سعودیه یاخود یاریكردن له ئه‌مریكا له‌ده‌رگای ئینته‌رمیامی.