چەکدارێک لە مۆڵێکی قەرەباڵخی ئەمریکا، نۆ کەسی بە گوللـە کوشت، دواتر خۆیشی لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا.

رۆژی 7ـی ئایاری 2023 پۆلیسی ویلایەتی تێکساس ئاشکرای کرد چەکدارێک کە تائێستا ناسنامەی ئاشکرا نەکراوە، چووەتە بەردەم مۆڵێکی قەرەباڵخ لە شاری ئاڵن لە داڵاسی باکووری ویلایەتی تێکساس و بە هەڕەمەکی دەستڕێژی گوللـەی لە خەڵک کردووە.

پۆلیسی تێکساس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لە هۆکاری هێرشەکە و دەڵێ “تائێستا هۆکارەکەی نازانرێت”. لەدوای ئەوەی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی هێرشەکە، شەڕە تەقە لەنێوان هێرشکارەکە و پۆلیسدا روویداوە، لە ئەنجامدا هێرشکارەکە لەنێزیک مۆڵەکە کوژراوە.