سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی کردنەوەی دوو هەژماری بانکی لە بانکەکانی رافیدەین و رەشید بۆ هەرێمی کوردستان تەواو بوون و سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕیارە 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

 

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووه‌ ، 200 ملیار دینار لە رێگەی بانکی رەشیدەوە و 200 ملیاری دیکەش لە رێگەی بانکی رافیدەینەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە  تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندوه‌ ، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان هەموو رێکارەکانیان لە بەغدا کۆتایی پێهێناوە و گرێبەستی ناردنی پارەکەیان تەواو کردووە، “هیچ نەماوە و تەنیا ماوە پارەکە بنێردرێت”.