رێبوار هه‌ورامی _ خه‌بات
تیپی تۆی پێی په‌یام یه‌كێكه له تیپه میللیه‌كانی داره‌توو له پارێزگای هه‌ولێر ، ئه‌م تیپه ساڵی 1996 له‌لایه‌ن چه‌ند لاوێكی وه‌رزشوانی سنوره‌كه‌وه دامه‌زراوه‌و ، هه‌تا ئێستابه‌رده‌وامه له چالاكی وه‌رزشی ، ( هه‌ژار بابان ) راهێنه‌ی ئه‌م تیپه به ( خه‌بات ) راگه‌یاند كه تیپه‌كه‌یان له ماوه‌ی 27 ساڵی دامه‌زراندنیا زۆرترین یاریزانی لێهاتوی پێگه‌یاندوون كه ئێستا له 18 یانه‌ی كوردستان و یانه‌یه‌كی موسڵدا یاری ده‌كه‌ن ، سه‌ره‌ڕای پێگه‌یاندنی چه‌ندین راهێنه‌ری به‌توانا كه بونه‌ته راهێنه‌ی چه‌ند تیپێكی تر ، هه‌ژار بابان ده‌ڵێ : ته‌نها به‌شداری ئه‌و خولانه‌مان كردووه كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتی كراون و 13جار گەیشتوینه‌ته یاری کۆتایی ( 11 یاریزانی ) و 7 جار گەیشتوینەته یاری کۆتایی ( 6 یاریزانی ) ، ئامانجام به‌رده‌وامیدانه به‌و كاروانه وه‌رزشیه‌ی ده‌ستمان پێكردووه و خزمه‌تی زیاتری لاوانی سنوره‌كه‌یه له‌و بواره‌دا .