پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، بە هەموو شێوەیەك ڕێكلامكردن بۆ ڤەیپ، نێرگەلە، جگەرە و جگەرەى ئەلیکترۆنى، قەدەغە دەكرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 2/5/2023، پارێزگای هەولێر ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: “بە هەموو شێوەیەک ڕێکلامکردن بۆ ڤەیپ، نێرگەلە، جگەرە و جگەرەى ئەلیکترۆنى، لە (کەناڵەکانى ڕاگەیاندن، نووسراو، بینراو، بیستراو، سۆشیال میدیا) قەدەغەیە، هەر ڤاینەر، گۆرانیبێژ، مۆدێل و کەسە بەناوبانگەکانی سۆشیال میدیا و کەسێکى دیکە ڕیکلام بۆ ڤەیپ، نێرگەلە، جگەرە و جگەرەی ئەلیکترۆنی بکات، ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەردا دەگیرێتە بەر.”