وەزارەتى دارایی ئاشکرای کرد، ئامادەکاریی دەکەین بۆ ئەوەی لەسەرەتاى مانگى پێنجدا، خشتەى مووچە رابگەیەیەنن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24/4/2023، هونەر جەمال گوتەبێژی وەزارەتى دارایی و ئابورى هەرێمی کوردستان بە میدیای گۆڕانی راگەیاندووه‌: “وەزارەتى سامانەسروشتییەکان بەشێک لە داهاتى نەوتى خستووەتە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایی، ئێستا لە هەوڵداین، بە داهاتى سامانە سروشتییەکان و 400 ملیارى قەرزى بەغدا و داهاتى ناوخۆ و هاوکارییەکانى هاوپەیمانان، تەواوکاریی مووچەى مانگى چوار دابین بکەین.”

هونەر جەمال جەختی کردەوە، وەزارەتى سامانە سروشتییەکان داهاتى نەوتى 24 رۆژى مانگى سێى بۆ گەڕاوەتەوە، بەڵام لە ئێستادا بەشێکى خراوەتە سەر هەژمارى بانکیی وەزارەتى دارایی.

گوتیشی: ” دواى پشووى جەژنیش ئامادەکاریی دەکەین بۆ ئەوەى بەشەکانى دیکەى داهاتى نەوت بگاتە وەزارەت و لەسەرەتاى مانگى پێنجدا، خشتەى مووچە رابگەیەنین.”

پێشتر گوتەبێژی وەزارەتی دارایی  ڕايگەیاند بوو هەموو هەوڵێکی حکوومەت و وەزارەتی دارایی بۆ دابینکردنی مووچەیه