خەبات: مسلم دۆلەمەری:- هونەرمەند هێرش ئاكرەیی تابەت بەلاپەرەی هونەری خەباتی ڕاگەیاند: كە بۆجەژنی ڕەمەزانی پیرۆز جەژنانەی هەیە بۆهەوادارانی كەئەویش بریتین لەدوو كلیپی نوێ یەكەمیان بەناوی (سۆز) و دووەمیان بەناوی (كەنی وگرنژین)هێرش ئاكرەیی زیاتر ڕونكردنەوەی لەسەركلیپەكانیداوگووتی:هەردوو كلیپەكانم لەڕوی پەیڤ وئاوازەوە بە هاوكاری مامۆستا شامل بریفكانی تۆماردەكرێن لە ستۆدیۆی ڕێژوان لەئاكرێ وە هەرلە ئاكرێش كاری وێنەگرتنیان بۆدەكرێت، هەروەها هێرش ئاكرەیی سەبارەت بەكارئەكتەرەكانی نێوكلیپەكانی گووتی: هەردوو كلیپەكانم بەبێ بەشداری ئافرەت دەبن یەكێكیان خۆم تەنها دەبم ئەوەی تریان هەندێ هاورێم وەك موزیك ژەن تێیدابەشدار دەبن، شایانی باشە هێرش ئاكرەیی لەساڵی 2011 دەستی بەكاری هونەری كردووە و تا ئێستا ئەلبومێك وپێنج كلیپی پێشكەش بەهەوادارانی كردووە.