ڕۆژی سێشەممە ١٨ـی ٤ـی ٢٠٢٣ بەئامادەبوونی (دكتۆر سالار عوسمان) بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حزبی و حكومی و مامۆستای زانكۆ و رۆژنامەنووس و چالاكوان و كادیران، (١٢٥)ەمین ساڵوەگەڕی دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی كوردی بەرزڕاگیرا و بەم بۆنەوە پانێڵێك بەڕێوەچوو.
سەرەتا (دكتۆر سالار عوسمان) لە وتارێكدا وێڕای بەخێرھێنانی ئامادەبوون، تیشكی خستە سەر رەوشی میدیا بەگشتی و میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان بەتایبەتی، ئاماژەشی بەوەدا كە پارتی خاوەنی میدیایەكی سەنگین و نیشتیمانییە و لەھەمان كاتدا بێ گرفت و کێماسیش نییە، بۆیە خوازیارین شارەزایان و ئەكادیمیستان بەردەوام هەڵسانگاندن و خوێندنەوە بۆ ئەو بوارە گرنگ و کاریگەرە بکەن و، بەپێی قۆناغ و گۆڕانکارییەکان شرۆڤەی بەرپرسیاریەتییە نیشتمانی و کۆمەڵایەتی و یاساییەکانی میدیا بکەن.
لەبەشێكی دیكەدا (دكتۆر دیندار زێباری) رێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتارێكی بەناونیشانی ( كاریگەریی ڕاگەیاندن و تێڕوانینی ڕیكخراو و ناوەندە نێودەوڵەتییەكان) پێشكەش كرد.
دواتر پانێڵی (میدیای کوردی، قۆناغ و بەرپرسیارێتی بەڕێوەچوو، كە لەلایەن خاتوو (ڤیان عەباس) بەڕێوە بردرا و تێیدا ھەریەك لە ( دكتۆر بەھات حەسیب قەرەداخی، بەناونیشانی میدیایی كوردی بەرپرسیارێتیی نیشتیمانی و كۆمەڵایەتی – ئازاد حەمەدەمین، بەناونیشانی میدیایی كوردی بەرپرسیارێتیی یاسایی و ئیتیكی – دكتۆر جەلال ئەحمەد، بەناونیشانی میدیای بەرپرسیار بەرامبەر بە كۆمەڵگە) بابەتەکانی خۆیان پێشکەشکرد و ئامادەبووانیش بە سەرنج و تێبینی و پرسیارەکانیان پانێڵەكەیان دەوڵەمەنتر و مانادارتر کرد.
ھەروەھا چەند پارچە مۆزیك بە ئامێرەكانی پیانۆ و فلوت لەلایەن دوو لاوی بەھرەمەند پێشكەشكران و لەكۆتاییدا سۆپاس و پێزانینی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن پێشكەشی بەشداربووان كرا.

