راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی، رایگه‌یاند: ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر موچه و پرسه داراییه‌كان كراوه، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنیی له‌سه‌ر بودجه ده‌بێت و وه‌ك ناوبراو ده‌ڵێت: ” داهاتوو ئومێدبەخشه”.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی كوردستان24، موزهر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وتی: پرسی موچه پرسێكی نیشتمانی، مرۆیی و ئه‌خلاقییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازشی له‌سه‌ر ناكرێت و یاسای بودجه‌ش وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ره‌شنوسه‌ی كه له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند ده‌كرێت.
ئه‌و راوێژكاره دڵنیایی دا و وتی: به‌دڵنیاییه‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له موچه‌ی گه‌لی عێراقی و خه‌ڵكی هه‌رێمیش وه‌ك هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه هه‌ر خه‌ڵكی ئێمه‌یه، بۆیه دڵنیام كه ئه‌وه‌ی له بودجه‌دا په‌سه‌ند ده‌كرێت، وه‌ك چۆن رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، به هه‌مان شێوه جێبه‌جێ ده‌كرێت”.