سیامند سێلکی
محمد شه‌یاع سودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌چاوپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ل که‌نالی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری ده‌ڵێ: له‌سالی (2014) شایسته دارایه‌کانی کوردستان له‌به‌غدا ڕاگیران ، له‌هه‌مان کاتدا شه‌ڕی داعش ده‌ستی پێکردوو ملیونان ئاواره‌ش ڕوویان کرده هه‌رێمی کوردستان . هه‌موو ئه‌مانه گوشارێکی زۆریان بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هێنا . بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی ئه‌و ئالنگاریانهو به‌رده‌وامی دان به‌دابین کردنی ژیان و بژێوی هاولاتیان ، حکومه‌تی هه‌رێم ناچار بوو نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاره‌کانی جیهان بکات …هتد.
بێ گومان ئه‌مه خوێندنه‌وه‌یه‌کی واقعی و ڕاست و دروست و به‌رپرسانه‌یه ، یه‌که‌م جاره سه‌رۆک وه‌زیرانێک له‌به‌غداوه به‌م شێوه‌یه تێگه‌یشتنی بۆ بارودۆخی کوردستان ده‌بێت و به‌و په‌ڕی هه‌ستکردن به‌به‌رپرسیارێتی و ڕشکاوانه په‌نجه ده‌خاته سه‌ر راستیه‌ک که ئه‌وانی پێش خۆی وه هاوبه‌شه‌کانیان له کوردستانیش بۆ به‌لاڕێدا بردنی ڕای گشتی خۆیان لێ لا ده‌دا و ئاماده نه‌بوون دانی پێدا بنێن، ڕوونه ئه‌م خۆ لادانه له‌راستی و توومه‌تبار کردنی هه‌رێمی کوردستان به‌وه‌ی که بێ هۆ نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاره‌کانی جیهان ده‌کات ، ڕۆژ به‌ڕۆژ په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدای به‌ره‌و ئاقارێکی خراپ و ئالۆز برد ، هیچ هیوایه‌کی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان نه‌هێشته‌وه.
ئه‌م بیرکردنه‌وه نائه‌قلانیه که هه‌ولێک بوو بۆ شه‌رعیه‌تدان به‌وهه‌موو پێشێلکاریه دهستۆریانهی که له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تێکی فاشیلدا دژی هه‌رێمێ کوردستان پیاده ده‌کرا . جگه له‌وه‌ی که زیانێکی زۆری به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی عێراق گه‌یاند ، خه‌راپ به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌شدا شکایه‌وه که جێبه‌جێ کاری ئه‌و سیاسه‌ته فاشیله بوون ، دژی هه‌رێمی کوردستان، ده‌رکه‌وت له سه‌ر ئاستی عێراق ئه‌ندازیاران ئه‌و سیاسه‌ته باجی ههلهکانیانداو له‌پێگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دوور خرانه‌وه.










