سیامند سێلکی
په‌ندێکی ڕه‌سه‌ن له‌ده‌ڤه‌ره‌که‌مان هه‌یه دبێژیت: که‌ر نه‌شیا باری هاڤڵدا کورتانی. واته که‌ر توانای هه‌لگرتنی باره‌که‌ی نه‌بوو ، په‌لاماری کورتانه‌که‌ی ئه‌دا، له‌گه‌ل ڕێزم بۆ ئه‌و یه‌کێتیانه‌ی که بۆ خاک و نه‌ته‌وه‌که‌یان دلسۆزن ، به‌لام کاتێک هه‌لسه‌نگاندنم بۆ ئه‌و هه‌شت ڕاگه‌یێنراوه کرد که له‌دوێنێوه له‌لایان سه‌رانی یه‌کێتیه‌وه له‌باره‌ی هێرشه موشه‌کیه‌که‌ی سه‌ر فرۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ریان کردوون ، گه‌یشتمه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که ئه‌م په‌نده کوردیه بۆ واقعی ئێستای یه‌کێتی گونجاوه‌و ، یه‌کێتی ڕێک وه‌کو ئه‌و که‌ره به‌سه‌ری هاتووه که توانای هه‌لگرتنی باره‌که‌ی نیه به‌لام په‌لاماری کورتانه‌که‌ی ده‌دات و شه‌ڕی پێ ده‌فرۆشێت!.
ئاخر له‌دوێنێوه یه‌کێتی به‌حساب بۆ ئیدانه‌کردنی هێرشه‌که‌ی سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی هه‌شت ڕاگه‌یێنراوی ده‌رکردووه. له‌کوی ئه‌و هه‌شت ڕاگه‌یێنراوه‌دا بۆ یه‌کجاریش ناوی تورکیای نه‌هێناوه وه‌کو ئه‌نجام ده‌ری هێرشه‌که، به‌لکو هه‌ر هه‌مووی شه‌ڕ فرۆشتن و په‌لاماری ناره‌وا بووه بۆ سه‌ر هه‌ولێرو حکومه‌تی هه‌رێم، واته ڕێک وه‌کو که‌ره‌که سه‌رده‌ری له‌گه‌ل بارودۆخه‌که‌دا کردووه.
جگه له‌مه‌ش لایه‌نێکی دیکه‌ی راگه‌یێنراوه‌کانی یه‌کێتی مایه‌ی پێ که‌نیه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌ول ده‌دا وا لایه خه‌لک وێنا بکات که گه‌مارودان و هێرشی موشه‌کی بۆ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه یه‌کێتی و سه‌رۆکه‌که‌ی خاوه‌نی هه‌لۆێستێکی نه‌ته‌وه‌ین و پشتیوانیان له‌خه‌باتی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان کردووه! بێ گومان هه‌ر هێزو لایه‌نێک ئه‌م ئیدعایه بکات ڕێی تێ ده‌چێت و ئاساییه، به‌لام یه‌کیتی و سه‌رۆکه‌که‌ی که‌ئه‌نجام ده‌ری خیانه‌تی شازده‌ی ئوکتوبه‌رن و ده‌یان تێکوشه‌ری ڕۆژ هه‌لاتی کوردستانیان (وه‌کو مسته‌فا سه‌لیمی) ڕاده‌ستی ئێران کردووته‌وه، هه‌رگیز مافی ئه‌وه‌یان نیه باسی کوردایه‌تی بکه‌ن . هه‌لبه‌ت ئه‌مه وه‌کو راستیه‌ک لای هه‌موو کوردیکی دلسۆز ڕوونه‌و ڕه‌نگه هه‌ر پێویست نه‌بووبێت باسی لێوه بکه‌ین.
به‌لام با ئه‌و ڕاستیه‌ش ڕوون بکه‌ینه‌وه که بۆ گه‌مارو خراوه‌ته سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی؟ له‌بنه‌ڕه‌تدا نه‌لێک نزیک بوونه‌وه‌ی عه‌بدی و بافل و نه‌گه‌ماروکه‌ی سه‌ر فڕۆکه‌خانه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به‌پرسی نه‌ته‌وایه‌تی کورد‌و هاوکاری کردنی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانه‌وه نیه وه‌کو ئه‌وه‌ی بافل ئیدعای بۆ ده‌کات، به‌لکو په‌یوه‌ندی به‌کاری هاوبه‌شی یه‌کێتی و پ ک ک وه هه‌یه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌جێندای ولاتێکی ئه‌قلیمیدا له‌ناوچه‌که‌دا، هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئه‌جێندایه‌شدا ناوی تورکیا له‌ڕاگه‌یێنراوه‌کانی یه‌کێتیدا نه‌هاتووه‌و هه‌مووی په‌لامارو توومه‌ت به‌خشینه‌وه‌یه بۆ سه‌ر هه‌ولێر.
دیاره به‌هۆی ئه‌و ئیفلاسه جه‌ماوه‌ری و سیاسیه‌ی تۆشی یه‌کێتی بووه مه‌به‌ستیانه بۆ ڕێگری کردن له‌ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنه‌کانی کوردستان بارودۆخی کوردستان تێک بده‌ن و هیچ ده‌رفه‌تێک بۆ هه‌لبژاردنه‌کان نه‌هێلنه‌وه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌که‌ین دوای ڕێککه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت ، ولاتانی ئه‌قلیمی زۆر ته‌نگاو بوون و پێ ده‌چێت له‌ڕێگای یه‌کێتی و پ ک ک وه بارودۆخی کوردستان تێک بده‌ن و ده‌رفه‌ته‌که له‌بار به‌رن.









