وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازیی لە رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی سۆمۆوە دەکات و دەڵێت “بەو هەنگاوە، بەرژەوەندیی گەلی عێراق لەپێش هەرشتێک دانراوە”.
رۆژی پێنجشەممە، 6ـی نیسانی 2023، ڤێدانت پاتێڵ، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: “ئێمە پێشوازیی لە رێککەوتنی نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆریی عێراق-تورکیا دەکەین.”
پاتێل گوتیشی کە ئەمە “ئەنجامی کاری جددیی سەرکردەکانی عێراقە کە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی عێراقیان لەپێش هەر شتێکیان داناوە”.