بەئامادەبوونی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و عێراق، رێككەوتنی دووبارە هەناردەكردنی نەوتی كوردستانیان واژوو كرا، بڕیارە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە بۆ هاووڵاتییانی كوردستان و عێراق بخرێتەڕوو.
ئەمڕۆ سێشەم چواری نیسان، بەئامادەبوونی مەسروور بازانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی حكوومەتی عێراق، رێككەوتنی دووبارە هەناردەكرنەوەی كوردستانیان واژوو كرا.