به‌هۆی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانه‌وه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وام و وانه‌كان و ئاماده‌بوونی مامۆستایانه‌وه دا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22/3/2023، سامان سیوه‌لی، وته‌بێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگه‌یاند كه دەوامی مامۆستایان لەناو ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە ، لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، بەم جۆرە دەبێت :
١- هەر وانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە.
٢- مامۆستایان بۆیان هەیە تەنیا ئەو کاتانە لە قوتابخانە بن کە وانەیان هەیە ، ئەوکاتانەی کە وانەیان نییە بونیان لە قوتابخانە ئیلزامی نابێت.
خشتەی وانەکانی هەفتەی خوێندن نابێت هیچ گۆرانکارییەکی تێدا بکرێت لەلایەن دەستەی کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندنەوە.