سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی تاوانەکەی جندرێس دەکات و دەڵێت، “داوا له لايه‌نه به‌رپرسه‌كانى ناوچه‌كه ده‌كه‌ين تاوانكاران بدۆزنه‌وه به سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن .
دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان:
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و تاوانكارييه ده‌كات كه ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌ممه 20/3/2023 له شارى جندرێس له سووريا له كاتى داگيرساندنى ئاگرى نه‌ورۆزدا ده‌رهه‌ق به چه‌ند هاووڵاتييه‌كى كورد ئه‌نجام درا و تيايدا چوار كه‌س گيانيان له ده‌ست دا.
له كاتێكدا پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌ميانين، داوا له لايه‌نه به‌رپرسه‌كانى ناوچه‌كه ده‌كه‌ين تاوانكاران بدۆزنه‌وه به سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن و ڕێگه له دووباره‌بوونه‌ى تاوانكاريى وا بگيرێت.
دڵشاد شهاب
وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
21/3/2023