نرخی هەر ئەمپێرێكی كارەبای مۆلیدە لە هەولێر بۆ مانگی پێشوو، لە نێوان 13 هەزار بۆ 17 هەزار و 250 دینار بووە، بەرپرسی مۆلیدە ئەهلییەكانیش وردەکارییەکەی ئاشکرا دەكات.

ئەندازیار قارەمان مەولوود، لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر  ڕایگەیاند: “بۆ مانگی دوو هەر ئەمپێرێك کارەبای مۆلیدە لە نێوان  13 هەزار و 250 دینار بۆ 17 هەزار دینارە.”

ئاشکرایشی کرد، نرخی هەر کاتژمێرێک کارکردنی مۆلیدە 55 دینار بووە و بەگشتیش مۆلیدە 280 کاتژمێر کارەبایان داوە.

 بۆ مانگی 1ی ساڵی 2023 بۆ هەر ئەمپێرێك لە نێوان 13 هەزار دینار بۆ 18 هەزار و 500 دینارە بوو.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ئاشکرای کرد، کرێی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بۆ مانگی 2ی 2023 لە سلێمانی لە نێوانی 15 هەزار بۆ 16 هەزار دینارە.