خەبات: ئاشتی شەهباز:- ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەلایەن لێژنەی چاودێری فەرمانگەكانی ناوخۆیی ئەوقاف و كاروباری كۆمەڵایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو, لە چوارچێوەی بەدواداچوونی كارەكان و لێكۆڵینەوە لە كێشە و گرفتەكانی هاوڵاتیان ئەمرۆ لەكۆبونەوەیەكی هاوبەش لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی پشتیوانی سندوقی قەرزی بچووك و بەرێوەبەرایەتی ڕهێنان و پیشەیی هەولێر رێكخرا و یەكێك لە نێو بابەتەكانی خرانە بەرباس و گفتوگۆ لەبارەی پێدانی قەرزی بچووك و پشتیوانی گەنجان و گرنگی ئەو بابەتە بوو , لەگەڵ دامەزراندنی سندوقی پشتیوانی بۆپرۆژەی گەنجان لە ڕێی پێدانی قەرزی بچووك زیاتر لە 8000 قەرز بە گەنجان دراوە بۆ سوود بینین و دەستگیرۆیی و بوون بە خاوەن كار، ئەو لێژنەیە بە هاوكاری رێكخرای پاو بۆ دەستپێكردنەوەی ئەو پرۆژەیە بە نیازن لە هەفتەی داهاتوو لە كۆبونەوەدا بن و هەروەها بۆ قسەكردن لەسەر چۆنیەتی میكانزمی باشتر و باشتركردنی ئەو پرۆژەیە, وەك پێشتر خزمەتێكی باشی بە گەنجان كردووە.