په‌رله‌مانتارێكی عێراق پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 ئاشكراده‌كات كه بریتییه له 12.67%.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (28ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، ئیخلاس دلێمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی به كوردستان24ـی راگه‌یاندوه ، پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی 2023ـدا به رێژه‌ی 12.67% دیاریكراوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، كه رێككه‌وتنی كۆتایی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی له‌وباره‌یه‌وه كراوه و ئاشكراشیكرد، كه مووچه و شایسته داراییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر خه‌رجی سیادی ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌و رێژه‌یه‌ی دیاریكراوه، ئیخلاس دلێمی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، تا ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له عێراقدا، 12.67% له كۆی گشتی بودجه‌ی فیدراڵی بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانده‌كرێت و دوای ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریش، ئه‌و رێژه‌یه به‌گوێره‌ی رێژه‌ی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان قەبارەی بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق نزیکەی 200 ترلیۆن دینارە کە ئەوەش گەورەترین بودجەی عێراقە لە مێژوودا و نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له ره‌شنووسی بودجه‌ی 2023ـدا له نێوان 55 بۆ 65 دۆلار خه‌مڵێندراوه.