خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- بەڵگەفیلمی كوردی “خاڵا تارییا” دەرهێنەری باكووری كوردستان،فیلمەكە لە بەرهەمهێنانی مەمەد ئەكتاشە كه له یەكەمین نمایشی جیهانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕكێی ‘ئەنكاونتەرس’ـی 73یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین پێشاندەدرێت كە یەكێك لە گرنگترین فیستیڤاڵەكانی فیلمە لە جیهاندا.بەڵگەفیلمی In The Blind Spot لە رێگەی چیرۆكی یەكێك لە دایكانی شەممە، باس لە هەوڵی تیمێكی ئەڵمانی دەكات كە دەیانەوێت بەڵگەفیلمێك لەبارەی ژیانی “ئەیووب ئازیز چاپكورت”، پارێزەری مافەكانی مرۆڤ بەرهەمبێنن.سینەماكاری كورد “مەمەد ئەكتاش” بە میدیاكانی راگەیاندووە، بۆ سینەمای كوردی مایەی دڵخۆشییە كە فیلمی خانمە دەرهێنەرێكی كورد لە بەرلینالە پێشان بدرێت و پێشبڕكێ لەگەڵ فیلمی دەرهێنەرە سەركەوتووەكانی جیهان بكات.

ئەم بەرهەمە لە رۆژانی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، لە قەرس و بازیدی باكووری كوردستان وێنەگیراوە، كۆمپانیای سینەمایی “میتۆس فیلم”بەرهەمهێنەری سەرەكییەتی و كۆمپانیای پۆنكت و كەناڵێكی ئەڵمانی بەرهەمهێنەری هاوبەشن و ئەركی بڵاوكردنەوەی لە ئەستۆی كۆمپانیای ‘ئارت هوود ئینتەرتەیمنت’ـە حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلین” بە بەرپرسیاری خاتوو “ماریتێ ریسێنبێك” و بە دەرهێنانی هونەری”كاڕلۆ چاتریان” لە چەندین بەشی پێشبڕكێی و دەرەوەی پێشبڕكێی لەوانە؛ بەشی پێشبڕكێی “سەرەكی”، بەشی پێشبڕكێی “نەوەكان” ، بەشی پێشبڕكێی “فڕۆم ، بەشی پێشبڕكێی “كورتە فیلم”،بەشی پێشبڕكێی “بەڵگەفیلم” و چەندین بەشی دەرەوەی پێشبڕكێی لەوانە؛ بەشی”پانۆڕاما”، بەشی “نمایشی تایبەت”، بەشی “نمایشی سینەمای كلاسیك” و … لە ڕۆژانی 16 تا 26ی فێبریوەری 2023 لە شاری بەڕلین لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.