٭ فازیل میرانی
ئەگەر راستگۆیانە باس لەو وردەکارییە گرنگانە نەکەین بۆ خۆمان و نەوەکانمان، کە لەو ڕۆژانەی لە ئۆپۆزیسیۆندا بووین، ڕۆژانی ژیانی حزبی و سیاسیی، کە تا نیسانی 2003 خایاند و هیچ بەروارێکی دیاریکراو بۆ لەدایکبوونی نییە، ئەو ئۆپۆزیسیۆنەی لە عێراق بە دژایەتی کردنی رژیمی 1963ناسراوە، بە ناو و دروشم و کردارەکانی خۆی و چەند ئەندامێکی کەم لە بزووتنەوەکەی، کە بەشێکی ئەو لایەنانە لە سەرەتادا ئۆپۆزسیۆنیان هەڵنەبژاردووە و دواتر هەڵیانبژاردووە، عەبدولکەریم قاسم و سەردەمی پاشایەتی و حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکان. هەروەها بەوپێیەی هەندێک لەو حیزبانە سەرەتا نەچوونە ناو ئۆپۆزسیۆن، بەڵکو دواتر چوون، یان بە ئۆپۆزسیۆن دەستی پێ کرد، ئینجا پێویستی بەوە بوو، یان بەرژەوەندی وای دەخواست، کە بچێتە ناو کاری هاوبەشانە لەگەڵ دەسەڵاتدا و بەشێکی دیکەش لەدایکبوون لە ماوەی شەڕی نێوان عێراق و ئێران( 1980 – 1988) دا.

بەڕای من چەمکی ئۆپۆزیسیۆن لەڕووی فیکرییەوە قووڵتر و فراوانترە، ئەگەر لەسەر بنەمای تایبەتمەندی ڕەتکردنەوەی بیرۆکەی دوورخستنەوە بێت لە کردەوەکانی دەسەڵات و هاوشێوەی ئەو دەسەڵاتە بێت، کە ئێمە یەکێک بووین لە ئەندامە ڕەسەنەکانی ناو ئۆپۆزسیۆن، لەمبارەیەوە، گەر بەخۆمان و نەوەکانمان نەڵێین ئەوە بەبێ رەچاوکردن، مێژوو خۆی دووبارە دەبێتەوە.

ناکرێ نکۆڵی لەوە بکرێ، کە زۆرێک لە نەیاران بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە دڵسۆزن لە دژایەتیکردنی ڕژێمی پێشوودا و نکۆڵی لەوە ناکەن، کە هەندێک لە ڕکابەرەکان و لە نێوان بژاردەکانی قەرەبووکردنەوە و تێوەگلان دا لە ژێر لافیتەیێکی دەرەکیی کاریگەرن، هەرچەندە دژی دەسەڵات کار دەکەن، بەڵام دواتر فکر و تێگەیشتنی خۆیان دووبارە دەکەنەوە، چونکە لەسەر بنەمای باوەڕێک نییە، بۆیە باوەڕداران یان ئەوانەی بانگهێشتکراون بۆ ئەوەی باوەڕی پێ بهێنن دواجار مرۆڤن و هیچ لێکچوونێک لە نێوان دووان دا نییە.

دەڵێم: گروپی ئۆپۆزسیۆن، کە بەرەو پێشچوو تا ببێتە میراتگری حوکمی عێراق، ئەوە خۆی بوو بەر لەوەی بگاتە دەسەڵاتی ستراتیژیەکی تاکە کەسی و دەستەجەمعی، لەوانە پەروەردەیی، سەربازی و ئەمنی، کە هەمووی تا رادەیەکی زۆر کاریگەر بوو بە دوو فاکتەری گرنگ، هۆکاری ئۆپۆزیسیۆن، بە چی هۆکارێک ئۆپۆزیسیۆن و شوێنی کاری ئۆپۆزسیۆنانەی هەڵبژاردووە، واتە ئەو شوێنەی هەڵیبژاردووە بۆ کارە بەرهەڵستکارانەکەی، لێرەدا قسەیەک دێتە پێشەوە بە کورتی راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان دوو بەرژەوەندیدا: لایەنی بەرهەڵستکار و شوێنی میوانداریکردن.

بە تێگەیشتنی ئێمە( وەک شایەتحاڵ و هاوبەشێکی ڕەسەن لە کاری ئۆپۆزیسیۆندا)، ئامانجی راگەیەنراو لە ستراتیژییەتی گەورەتری کۆبوونەوەی ئۆپۆزیسیۆن هەرگیز ئەوە نەبوو بڵێت دۆخەکە چۆن بووە و دوای ساڵی 2003 چۆن دەبێت، ئەگەر نا ڕوونکردنەوەی ئەم هەموو تەنگژە و سەرنجە دووبارەیە و هەموو دانیشتنەکانی پەرلەمان و پێکهێنانی وەزارییەکان دووبارەیە، کە لە واقیعدا ئەوەیە ئێمە لە چوارگۆشەی یەکەمداین و بەڵێن و لێدوانەکان لە چوارگۆشەی نزیکی کۆتاییدان، ئەگەر پێویست بەوە بکات بابەتێکی تەوەری هەبێت و تێپەڕێنرێت، ئەوا هەمان کردار و وشەکان و تەنگژاندنی قەیرانەکان لە ماددەی 140 و جوڵاندنی خەڵک بەپاساوی فرۆشتنی نەوت بۆ بەرژەوەدی دەوڵەتێک، کە هەندێک هەستیارن بەڕامبەری.

هەندێک لە یاساناسان دەڵێن پروپاگەندەکردن بۆ کاڵاکان قێزەونە، چونکە ڕەنگە کڕیار فریو بدات و لەو بۆچوونەشەوە دەتوانرێت لەوە تێبگەین، کە پڕوپاگەندەی زۆرێک لەو کەسانەی، کە ئەگەر پێداچوونەوە بە کارەکانیاندا بکەین بۆ سەرکەوتنی گەورەترین ستراتیژی عێراق، نەک هەر دژی گەورەترین ئامانجیان هەڵناگەڕێنەوە، بەڵکو پروپاگەندەی ئەوان و فرۆشتنی کاڵای خۆیان نەک هەر فریودانی پروپاگەندەیی نەبوو، بەڵکو بە کۆنتڕۆڵکردنی جومگەکانی بڕیارەکە و فەراهەمکردنی هەموو ئەو مەرجانەی، کە پێویستن بۆ مافەکانی خەڵک، کە پەیوەستە بە رادەی بەدواداچوون و گوێڕایەڵیدا. بۆیە ئەنجامە نائومێدکەرەکان دیارن، ئەوەتا تراژیدیای ئاوارەکان و گۆڕی ئەوانەی، کە بە ناوی( نەناسراو)ەوە کوژراون و گەمارۆی سەر کوردستان هێشتا دژوارتر دەکرێ و ئەوەی دژایەتیمان دەکرد ئێستا کوردستانی گەمارۆداوە، ئەم وێرانەیە بە بەراوردکردنی بکەرێک لەگەڵ بکەرە کۆنەکان دروست دەبێتەوە.

٭ بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە عەرەبییەوە: شوان سەرابی