٭ فازیل میرانی
ئەو ئابورییانەی، کە خۆیان بە گەشەسەندوو ڕاگەیەندووە، هەرگیز پێشبینی ناکەن، مەگەر بە دەگمەن نەبێت، کە کرێکارێک لە بواری حکومی یان سیاسیدا، ڕەخنە لەو دەزگایە بگرێت، کە کاری تێدا دەکات.

ئابووری بریتییە لە دارایی (دارایی سیاسی) و دارایی سیاسی ئەو ڕووە زاڵەیە، کە کاریگەری لەسەر سیاسەت دروست دەکات. لەمەشدا یەکسانە بە ڕەوتی سەرمایەداریی (سیاسەتکردن) و ئەوانی تر و لێرەدا مەبەست لە وشەی (ئەوانی تر) ئەو ئابووریەیە، کە لە دنیای ئەمڕۆدا تەبەنیکراوە.

زۆربەی کڕۆکی ناکۆکییەکان دەست پێدەکات یان تێدەپەڕێت یان کۆتایی دێت بە دەستکەوت و زیانی ئابووری، کە ئەمەش پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە هەیە، کە لەگەڵ یەکتری ناکۆکن.

بڕوانە بواری ئابووری و ئەوانەی دەیجوڵێننەوە دەبینین لە هەردووکیان دا گەرەنتی ڕاستەقینەی بە هێز یان لاواز یان گاڵتەجاڕی دانراوە. لەمەشدا هیچ رێگاچارەیەک نییە جگە لە ڕاشکاوانەیی، چونکە قسە کار لەو پارتە ناکات، کە ڕێڕەوی ئابووری دەجوڵێنێتەوە، واتە بێ سوودە بەهەدەر بدات یان زێدەڕۆیی لە خەرجکردن بکات، بەڵام هەر کردەوەیەکی دارایی و نەختی دەبێت ڕاستەوخۆ ئەنجامەکانی خۆی نیشان بدات، چونکە کاتێک بە ئاشکرا ئاڵووێری ئابووری دەکرێ لایەنی نێودەوڵەتی بەدواداچوونی بۆ دەکات، چونکە ئابووری رۆڵێکی کارا دەگێڕێ لە هاوکێشەی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان دا نەک سەروەری وەک هەندێک لە ئابووریناس و سیاسەتمەدارەکان بۆی دەچن.

ئەو حاڵەتانەی، کە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا لە عێراقدا سەری هەڵداوە وەک توندوتیژی و گەندەڵی لە سیاسەتکردن دا یان وردتر ئەو هەڵکەوت و حاڵەتانە دەرئەنجامی فۆرم و ناوەرۆکی ئەو ئابوورییەن، کە بە ناڕوونی کراوە.

ئاسان نییە دەوڵەت ڕێبازێکی ئابووری بگرێتەبەر و سەرکەوتنی تەبەنیکردنەکە لە ئەنجامەکاندا دەردەکەوێت و ئەنجامەکەش پەیوەندی بە پلەی سەرکەوتنەکەوە هەیە، کە دەوڵەت حیسابەکانی لەسەر چەند فاکتەرێک دامەزراندووە، لەوانە ئەگەری جێبەجێکردنی بەرنامەکانی دوور لە کاریگەرییە ناوخۆییەکان و لەلایەکی تر دەبێ دەوڵەت لە ڕکابەرەرەکانی بەهێزتر بێت، ئەمەش لە عێراقدا جێی سەرنجە، کە سیاسەتێکی نیە لە خزمەت ئابوورییەکەی و بەرژەوەندی میللەتێکەی بێت، کە فرە نەتەوەن.

شەراکەتکردن لە دروستکردنی ئابووری عێراق لە ساڵی 1958ەوە کەمبۆتەوە و ئایندەیەکی گریمانکراو لە ئارادا نییە لەم وڵاتە دەوڵەمەنددا، کە لەنێوان شێواندنی واقیعێکدا جەخت دەکاتە سەر ئەرک و پابەندبوونەکان، کە هیچی تر نەبوو جگە لە سیاسەتی تەورەکان، کە ئەوانەش لەسەری رۆیشتن، کە بەدوایان دا هاتوون تا ئەمڕۆ.

ئەگەر پێداچوونەوە بە ئامارێکی ئەدای ئابووری وڵاتانی دراوسێی عێراق بکەین بە ئابووری لاواز و گەمارۆدراو و بەهێزەکانەوە نیشانی دەدات، کە ئەم وڵاتانە سیاسەتیان خستۆتە خزمەتی ئابووریەوە تەنانەت ئەگەر ژمارەیەکیشیان ناسنامەی خۆیان وەک وڵاتانی نەیار لەگەڵ بەهێزترین ئابووریناسی جیهانی راگەیاندبێت.

هەروەها ئەو ئەدایەی، کە بە میرات بۆی بەجێماوە ئەویش ئەو ئەدایەیە، کە سیاسەتی لە خزمەت ئابووری دانەناوە و هۆیەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە خۆیان سەپاندووە بەسەر بڕیاری یاسادانان و جێبەجێکردن و دەسەڵاتی دادوەری دا، کە لە ئەنجامدا قەیرانی هەژاری و نەزانی و تێشکانی بۆ ماوەتەوە و ئەمەش وای لە خوڵامەکان کردووە راوەدوی ئەنجامەکان بنێن.

٭ بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە عەرەبییەوە: شوان سەرابی