سهلام عهبدوڵڵا
رۆژ لەدوای رۆژ، ناحەزان و نەیارانی هەرێمەکەمان کە بە خوێن و قوربانیدانی هەزاران شەهید هاتۆتە کایەوەو بۆتە چقڵی چاوی دوژمنانی ئەم گەلە کۆڵنەدەرە، كه بە بەردەوامی خەون، بە مێتۆدی جیاواز، بە نەمان و بنکۆڵکردنی ئەم هەرێمەوە دەبینن. ئەوەتا یەکەمین هەنگاویان پێشێلکردنی دەستووری عێراق بوو کە زیاتر لە سەدا هەشتای گەلانی عێراق بە پێکهاتە جیاوازەکانیەوە دەنگیان پێدا، بەو هیوایەی قۆناغێکی نوێ لە ژیانی سیاسی لە عێراقدا بێتە کایەوە کە قەرەبووی ساڵانی دوور و درێژی دیکتاتۆری و هێرشی ناڕەوای بۆ سەر گەلەکەمان بکات و کۆمەڵگەیەکی ئارام و ژینگەیەکی لەباری سیاسی بهێنێتە ئاراوە کە تێیدا سەرجەم گەلانی عێراق بتوانن پێکەوە بە ئاسوودەیی تێیدا بژین.
بەڵام ئەوەتا وا بیست ساڵ بەسەر رووخانی رژێمی دیکتاتۆریدا تێدەپەڕێ و هەژدە ساڵ بەسەر دەستووردا، کەچی تا ئێستا زۆربەی بڕگەکانی دەستوور جێبەجێ نەکراوە کە لەسەرووی هەموویانەوە ماددەی (140)ی دهستووره، گەلەکەمان هەرزوو هەستی بەو پاشگەزبوونەوەی دەسەڵاتدارانی بەغدا کرد کە نایانەوێ نە سیستەمێکی دیموکراتی و نە فیدڕاڵی و نە مەدەنی بێتە کایەوە و بەو پێیەش دژایەتی هەرێمیان کردە بەرنامەی سەرەکی خۆیان بۆ نەهێشتنی هەرێم و قەوارەکەی کە بە بڕینی بودجە و مووچەی هەرێم دەستیپێکرد کە بە پێچەوانەی خواستی ناحەزانەوە بەپێچەوانەوە بوو، چونکە گەلەکەمان خۆڕاگرییەکی بێ وێنەی دەرهەق ئەو زوڵمە نیشآندا و بۆ پاراستنی هەرێمەکە تەحەمولی بێ مووچەیی و بێ بودجەیی و ههموو جۆره ئابڵوقهیهكی کرد و سەربەرزانە لەو ئەزموونە دەرباز بوو. بەڵام ناحەزانی ئەم ئەزموونە دیموکراتییە بێ وێنەیە، بە هەموو شێوەیەک هەر بەردەوام بوون و لە پیلانگێڕی دژی هەرێم نەوەستان، ئەگەرچی هەرجارەو بە شێوازێک بووه.
ئەوەتا نوێترین پیلانگێڕیان كه له رۆژنامهی (صباح)ی عهرهبی رۆژی 2023.2.18 بە ناوی (استطلاع الرئی) گوایە سەنتەرێکی ئاکادیمی پێی هەستاوەو بانگەشەی ئەوە دەکات كه زۆرینەی دانیشتوانی هەرێم دەیانهەوێ بگەڕێنەوە سەر بەغدا و رەفزی فیدرالییەت دەکەن. ئەویش لەبەر ئەوەی هەرێم ناتوانێ کار بۆ هاووڵاتیانی پەیدا بکات و مووچە بدات و دەرچوانی زانکۆکان دابمەزرێنێ و قەیرانی سووتەمەنی چارەسەر بکات. هاووڵاتیانی بەئاگای هەرێم ئەوە زۆر چاک دەزانن کە هۆکارەکان، ههر چییهك بن، ئەوە به هۆی پاپەند نەبوونی حکومەتی بەغدایە بە بەڵێنەکانییەوە کە جێبەجێی ناکات و لێی رادەکات، حکوومەت بڕیار بوو بە پێی دەستوور ١٧٪ ی بودجەی هەرێم ساڵانە به پێی دەستوور بنێرێت، بەڵام هەرگیز ئەوەندەیان نەنارد، بڕوبیانووی جیاواز، کلک و گوێی بودجەکەی دەکرد -ئەگەر بیناردایە ئهوا زۆر بەکەمی دەینارد- ئەمە جگە لەوەی چوار ساڵ لەسەر یەک هیچ بوودجە و مووچهیهكی بۆ هەرێم نەنارد. گەلەکەمان زۆر لەوە هوشیارترە کە بە خەونی نەیار و ناحەزان بڕوا بکات و سوورە لەسەر پشتیوانیی هەرێم و بەرەوپێشەوە چوونی کە ئەمڕۆ لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا و وڵاتە دیموکراتییەکاندا چۆن و چهند بە رێز و تەقدیرەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
لە کۆتاییدا دەڵێین:
“ راپرسی 2017 باشترین وهڵامه بۆ ئهو ناحهزانه كه 92.7% دانیشتوانی ههرێم دهنگی بۆ سهربهخۆیی دا”