ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 12ی2ی2023 شاندێكی باڵای ئەمنی عێراق بە سەرۆكایەتی لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا، سەرۆكی ئەركانی سوپا، گەیشتنە پارێزگای هەولێر.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و فریق روکن قه‌یس خه‌له‌ف محمداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و ژمارەیەک لەئەفسەرانی بالای وەزارەتی بەرگری عێراق سەردانی شاری هەولێریان کردو لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن فەریق رکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەفسەرانی باڵا پێشوازیان لێکرا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات،بریار وایە چەندین بابەتی پەیوەست بە پرسی ئاسایشی ناوچەکەو، کۆمەلێک پرسی پەیوەندییدار لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگه وەزارەتی بەرگری عێراق گفتوگۆیان لەسەر بکرێت.