زارا محەممەد مامۆستای زمانی کوردی، دوای زیاتر لە ساڵێک لە زیندان ئازادکرا.
زارا محەممەدی لە گرتووخانەی چاکسازی و پەروەردەی سنە زیندانی کرابوو، بەگوتەی خۆی ئێوارەی دوێنێ بەبێ ئاگاداربوونی خۆی و پارێزەرەکەی ئازادکراوە، ئەمە لەکاتێکدایە سزای پێنج ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.
دوای ئازادکردنی زارا محەممەدی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دەڵێت: “منیان بە شێوازێکی بەپەلە و بێ ئاگاداری پارێزەرەکەم لە بەندیخانە دەرکردووە”.
دەشڵێت: “من پێشتر هەم خۆم بە بەندیخانەم راگەیاندبوو هەم لە رێگەی پارێزەکەمەوە بە دەستگای دادوەری رامگەیاندبوو کە بەهیچ شێوازێک داخوازی لێبوردن پێشکەش ناکەم و ئەم داخوازییەم قەبووڵ نییە، چونکە باوەڕم بە راستی رێگاکەم هەیە”.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا زارا محەممەدی دەڵێ: “من باوەڕم بە رێگە و بیرەکانم هەیە و تا کۆتایی ژیانم درێژەدەری بیر و رێگە و ئامانجەکەمم”.