ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نۆی شوبات، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی “شه‌رق ئه‌وسه‌ت” ئه‌وه ده‌رده‌خات كه كاریان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر كردووه، بۆیه ده‌ڵێت، “گه‌یشتووین به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌وت و ته‌رخانكردنی پاره له یاسای بودجه. له دوای په‌سندكردنی بودجه، كار له‌سه‌ر یاسای نه‌وت و غاز ده‌كه‌ین كه یه‌كێكه له گرنگترین كاره‌كان له دوای 2003وه.”
ئەو روونی ده‌كاته‌وه كه كێشه‌ی نه‌وت هۆكاری كێشه‌كانه و دۆسیه‌ی نه‌وت، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ناوه‌ند ده‌كات، ئه‌وه‌شی گوت، “باوه‌ڕمان وایه ده‌سه‌ڵاتی ئێمه هه‌مووان ده‌گرێته‌وه له عێراق به‌وانه‌ی له‌ناو هه‌رێمن، وه‌ك هاوڵاتییانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك، ئێمه سوورین له‌سه‌ر پارێزگاریكردنی هه‌موو هاووڵاتییان له ته‌واوی وڵات.”