ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماری نوێی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی توركیا و باكووری كوردستانی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆوه قسه‌یكرد و رایگه‌یاند، تا ئێستا بــه‌هۆی بـــوومه‌لـــه‌رزه‌وه 912 كـــه‌س لــه تـــوركــیا گــیانیان لـــه‌ده‌ستــداوه و پــــێــنـــج هـــه‌زار و 385 كـه‌ســـی دیكه‌ش بریندارن.
به گوته‌ی سه‌رۆككۆمـاری ئه‌و وڵاته، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیاتر له دوو هه‌زار و 800 خانوو و باڵه‌خانه له توركیا و باكووری كوردستان رووخاون.
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ”لە ئێستادا نۆ هەزار کارمەند سەرقاڵی کارەکانی گەڕان و رزگارکردنن، لەگەڵ گەیشتنی کەسانی دەرەوە بە ناوچەکە ئەو ژمارەیە بەردەوام زیاد دەکات”.
گوتیشی، ”ئەمشەو کاتژمێر 4:17 خوله‌ك گەورەترین کارەسات هەژاندینی کە دوای بوومەلەرزەکەی ساڵی 1939ـی سەدەی رابردووی ئەرزینجان گەورەترین کارەساتە”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر توركیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بوومه‌له‌رزه‌كه لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستی پێكراوه.
له‌باره‌ی رزگاركردنی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كاندا ماون، جێگری سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، به‌هۆی بارودۆخی ناڵه‌باره‌ی كه‌شوهه‌وا پرۆسه‌ی رزگاركردنی هاووڵاتییان ئه‌سته‌م بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، مەحموود ئۆزەر، وەزیری پەروەردەی تورکیا رایگه‌یاند، بۆ ماوەی دوو هەفتە، خوێندن لە ناوچە “کارەساتبارەکانی تورکیا راگیرا”.
وەزیری پەروەردەی تورکیا راشیگه‌یاند، ”لەمڕۆوە لە پارێزگاکانی مەڕەش، هاتای، ئادیامان و ماڵاتیا بۆ ماوەی دوو هەفتە پشووی خوێندن رادەگەیەنین”.
مەحموود ئۆزەر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ”لە پارێزگاکانی دیاربەکر، عەنتاب، ئورفا، ئادانا، عوسمانیە و کلیس بۆ ماوەی یەک هەفتە پشووی خوێندن رادەگەیەنین”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، تا ئێستا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه 320 هاووڵاتی سووری گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.