ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م ێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا و فراوان و به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا.
ڕاشیگه‌یاند: لاڤرۆڤ له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران و فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هاوشانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، شاندێكی باڵا و فراوان له گه‌شته‌كه‌دا به‌شدارن كه پێكهاتوون له 25 ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و گه‌وره كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته له بواره‌كانی نه‌وت و گاز.