خەبات: سولین سلێمان:- چاودێرێکــی سیاســی پێی وایە بڕیــاری دادگای فیدڕاڵــی عێــراق ســەبارەت بــە نەناردنــی ٤٠٠ ملیارەکــە بــۆ هەرێمــی کوردسـتان، بڕیارێکـی سیاسـییە و دوورە لــە بنەمــا یاســایی و دەســتورییەکانەوە، مەبەســت و ئامانــج لــەو بڕیــارە شکســتپێهێنانی گەشــەی هەرێمــی کوردســتانە و مــۆرک و شــێوازی فاشیســتیانەی پێــوە دیــارە کــە بــە هەمـوو جۆرێـک لـە هەوڵـدان لـە دژی هەرێمــی كوردســتان.

خاتــوو ئاشــنا بابــان، پســپۆڕ و شرۆڤــەکاری سیاســی بــۆ خەبــات دەڵێــت: کاریگــەری ئــەو بڕیــارە دەرهاویشــتەی ئابــووری و سیاســی لەســەر پەیوەندییەکانــی نێــوان هەرێــم و بەغــدا دەبێــت بــە شــێوازێکی ناڕاســتەوخۆ و جگــە لــەڕووی سایکۆلۆژییەوە، دانیشتوانی کوردستان کــە تــا ئــەم ســەردەمە هێشــتا بەغــدا بــە سیاســەتیێک و دوور لــە بنەمــا و پرەنسـیپی دیموکراسـی و بـە سیسـتەمی فیدڕاڵــی هەڵســوکەوت و مامەڵــە لەگــەڵ هەرێــم دەکات، بەردەوامــە لــە پێشــیلکردنی دەســتوور.

گوتیشــی؛ هەرێمـی کوردسـتان لە مـاوەی پێشـوودا مووچــەی داوە بــێ چاوەڕوانــی ئــەو بــڕە پارەیــەی بەغــدا، بــەڵام بێگومــان ئـەو بڕیـارە کاریگـەری لەسـەر هەرێـم دەبێــت، چونکــە ئــەو بابەتــە پەیوەســت کــراوە بــە سیاســەتی نەوتــەوە، رادەســتکردنی نــەوت لــە بەرژەوەندیــی کوردسـتان نییـە و دەکرێـت حکوومەتـی هەرێــم ڕێگاچــارەی دیپلۆماســی و سیاســی جیاوازتــر بەکاربهێنێــت و بەرنامــە و پلانــی تۆکمــە بەکاربهێنێــت بــۆ چارەســەری درێژمــەودا، چونکــە بەرهەمــی نەوتــی هــی گشــت کوردسـتانیانە و نابێـت ڕادەسـتی بەغـدا بکرێـت، چونكـە ڕادەسـتکردنی نەوتـی هەرێــم تەنیــا چارەســەرێکی کاتییــە و دەبێتــە کێشــەی گــەورە لــە داهاتــوودا و لێکەوتــەی سیاســی و دیپلۆماسی جیاوازی دەبێت.