كارزان حهیدهر _ خهبات
بە نوێنەرایەتی سەرۆك بارزانی فەلاح حەسەن بەشداری كۆنگرەی پارتی كەتایبی لوبنانی كرد و لەلایەن سەرۆك كۆماری پێشووی ئەو وڵاتە پێشوازی لێكرا
نوێنەری سەرۆك بارزانی،فەلاح حەسەن بەشداری لە 32 هەمین كۆنگرەی پارتی كەتائیبی لوبنانی لە بەیرووتی پایتەخت كرد و سڵاوی سەرۆك بارزانی و پەیامی دۆستایەتی و ئاشتی جەنابیانی گەیاندە سامی جومەیلی سەرۆكی پارتی كەتایب و ئەندامانی كۆنگرە و ئامادەبووان.
سەرۆكی پارتی دیموكراتی و كۆمەڵایەتی لوبنان سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ناردن و بەشداری نوێنەری بەڕێزیان،دووپاتیشیكردەوە كە دۆستایەتی ئەوان و گەلی كوردستان دۆستایەتیەكی تۆكمەیە و ڕێز لە مافەكانی گەلی كوردستان و خەباتی نەپچڕاوی شۆڕشە یەك لە دوایەكەكانی مەلا مستەفای بارزانی و بنەماڵەكەیان دەگرن.
وەك ڕێزێك بۆ بەشداری كردنی نوێنەری سەرۆك بارزانی لە 32 هەمین كۆنگرەی پارتی كەتائیبی لوبنانی،ئەمین جومەیلی سەرۆك كۆماری پێشووی لوبنان،ئێوارە خوانێكی بۆ فەلاح حەسەن ڕێكخست،لەوێ گوتی:”
دۆستایەتی ئێمە و بەتایبەتی بنەماڵەكەمان لەگەڵ گەلی كوردستان،دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مەلا موستەفا بارزانی،باوكم (بەیار جومەیل) دامەزرێنەری پارتی دیموكراتی و كۆمەڵایەتی لوبنان (كەتائیب) دۆستایەتیەكی گیان بە گیانی هەبوو لەگەڵ خوالێخۆشبوو مەلا موستەفا بارزانیدا و لایەنگرێكی سەرسەختی شۆڕشی موستەفا بارزانی بوو.
لە بەرامبەردا فەلاح حەسەن بە نوێنەرایەتی سەرۆك بارزانی،سڵاوی سەرۆك مەسعود بارزانی گەیاندە ئەمین جومەیل و سوپاسی ئەو پێشوازیە گەرمە و ئێوارە خوانە تایبەتیەی بەڕێزیانی كرد.
لای خۆیەوە سەرۆك كۆماری پێشوو ئەمین جومەیل دڵسۆزی و پشتیوانی خۆی بۆ گەلی كوردستان دەربڕی و دەستخۆشی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و جەنابی سەرۆك بارزانی كرد كە ڕۆڵێكی مێژوویان هەبووە بۆ خزمەتكردنی گەلی كوردستان و پێشخستنی هەرێمی كوردستانی عێراق كە بۆتە ناوبانگێكی دیار لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا.










