فازیل میرانی
بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی سکاڵاکارەکان بکرێت، ڕۆژی چوارشەممە 25 ی کانوونی دووەمی 2023 دادگای باڵای فیدڕالی بە بڕیارێک کۆمەڵێک بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە ناردنی دەرماڵە و مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان هەڵوەشاندەوە. ئەمەش بە پشت بەستن و لەبەر رۆشنایی دەقێک دادگا بڕیارەکەی دەرکردووە، کە بڕیارکانیش بریتین لە( 8 ی ساڵی 2022 و 401 ی ساڵی 2021، 335 ی ساڵی 2021، 257 ی ساڵی 2021، 226 ی ساڵی 2021، و 194 ی ساڵی 2021).
ئێستا لە یاسای عێراقدا هیچ بڕگەیەک نییە، کە ڕێگە بە دەسەڵاتێکی دادوەری یان ئیداری بدات بۆ ماوەی زیاتر لە دە ڕۆژ بە نووسراوێک مووچەی فەرمانبەرێک بوەستێنێت، ئەگەر هیچ پێشێلکاریێکی یاسایی نەکردبێت.
هەروەک کۆمەڵێک سزا هەیە، کە رێی تێدەچێت مووچە یان دەرماڵەی فەرمانبەر بوەستێنرێ، ئەگەر بە هەر جۆرە تاوانێک سزا درابێت.
هیچ بڕگەیەکی یاسایی نییە ڕێگە بە ناڕەوایەتی ڕێکەوتنێک بدات بە مەرجێک سەرپێچی یاسایەکی نەکردبێت، ئەگەر دادگا پێی وابێت ڕێککەوتنێکی، کۆنی نێوان بەغدا و کوردستان نوێ دەکرێتەوە ئەوە بڕیارەکەی لەسەر چ بنەمایەک بنیادناوە و دەرماڵەکەیان وەستاندووە، ئەمە دەکرێ قبوڵ بکرێ، لە کاتێکدا دادگا نەتوانێت وەڵامی سکاڵاکار بداتەوە و داواکاریێکی یاسایی خۆی جیابکاتەوە لە دژی ڕێکەوتنێکی سیاسی لەبارەی مافێکی یاسایی فەرمانبەرانی هەرێم، کە بریتییە لە وەرگرتنی دەرماڵەکانیان، ئەگەر لە داواکاریەکە نەهاتبێت ئەستەمە دەقێکی یاسایی هەبێت سەرکۆنەی هەموو فەرمانبەرانی کوردستان بکات بە کارێکی تاوانکاری و کار بەوە بگات مووچەکانیان بوەستێنن.
رستەیەک لە داواکارییەکەدا هاتووە نزیکەی کۆڵەکەی سەرەکی دادوەرییەکەیە، کە وایکردووە باڵاترین دەسەڵاتی جێبەجێکردن بڕیارێک هەڵبوەشێنێتەوە. رستەکەش لێکبەستنەوەی (دەرماڵە) و (مووچە) یە، کە ئەم مەسەلەیەش، ئەگەر سکاڵاکار پێی وابێت لە بەرژەوەندی گشتییە و هەر مەسەلەیەک پەیوەندی بە بەرژەوەندی گشتییەوە هەبێت دەبێت بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بگەڕێتەوە.
دروستترین یاسا ئەوەیە دادگا قبوڵی نەکردبووایە مووچەی فەرمانبەران بچێتە ناو ململانێی سکاڵایەک، کە پەیوەندی بە ناکۆکییەکەوە تێکەڵ بە مافەکانی فەرمانبەرانی کوردستانەوە بکرێ، کە لە خۆیدا سکاڵەیەکە پەیوەندی بە تەنگژەی سیاسی یان دواکەوتنی ڕێکەوتنێکەوە هەبێت.
ئەگەر بنەمایەکی یاسایی هەبێت بۆ هەڵوەشانەوەی بڕیارێک، کە گوتراوە پێچەوانەی یاسای بودجەیە و سکاڵاکار و دادگا لەسەر ئەم بنەمایە ئەم داوا یاساییەیان بنیادنابێت و بڕیارەکەیان دەرکردبێت ئەوە چ بنەمای یاسایی هەیە موچە بخاتە ناو داواکاریێک و بڕیارگەلێک هەڵبوەشێنێتەوە و هەق و ناهەق لەگەڵ یەک تێکەڵ بکات؟
٭ بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە عەرەبییەوە: شوان سەرابی