
بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات له هه‌ولێر بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی2ی2023، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی 1ی شوبات لە هەولێر بەڕێوە چوو، له میانه‌ی به‌شداربوونی له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی، تاجه‌گوڵینه‌ی رێز و وه‌فای له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی یه‌كی شوبات دانا.
هه‌روه‌ها له رێوره‌سمه‌كه‌دا، عه‌بدوڵا حاجی مه‌حموود، وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان، وتارێكی پێشكه كرد و ڕایگه‌یاند: “هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه بۆ زیاتر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر.”
گوتیشی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پلان و به‌رنامه‌ی هه‌یه بۆ خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و قوربانیانی گه‌لی كوردستان، پێویسته سه‌رجه‌م خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به ده‌نگ و ڕه‌نگه جیاوازه‌كانه‌وه، پشتیوانیی ته‌واوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره‌كه‌ی بكه‌ن، پشتگیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ داكۆكیكردن له به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستوورییه‌كان و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌تی عێراقه‌وه.
ئه‌مڕۆ 19 ساڵ بەسەر تەقینەوەکانی 1ى شوباتی هەولێردا تێپەڕدەبێت، ساڵی 2004 و هاوکات لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا، له دوو كرده‌وه‌ی تیرۆرستیدا، دوو خۆکوژ لە بارەگاکانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا خۆیان ته‌قانده‌وه و بەهۆیەوە 103 کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 200 کەسی دیکەش برینداربوون.