گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، بەهۆی هاتنى کاریگەرى بارستە هەوایەکى جەمسەرى ساردتر لە ڕۆژى هەینى کاریگەرییەکەى زیاتر دەبێت و پێشبینی دەكرێت بەفر سەنتەری شارەكان بگرێتەوە.
ئهمرۆ سێشهممه31ی1ی2023 دیلان رهشاد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگهیاند، پێشبینى بەفر بارین لە زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان و نیمچە شاخاوییەکان و سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە هەیە شەپۆڵێکى بەفر بارینى چڕ ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەگرێتەوە.
ئاماژهی بهوهشكردووه، کاریگەرى ئەو بارستە هەوایە ساردە هاوکاتە لەگەڵ نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست کە لە ئێستادا وەک شەپۆڵێکى باران بارین لەسەر ناوچەکەمانە.
دیلان رەشاد دهشڵێت: کاریگەرى ئەو بارستە هەوایە ساردە بۆ ماوەى چەند رۆژێک لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە.