لە دیدارێکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پڕۆژەی نیشتمانیی عێراق پشتگیری خۆیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی وڵات بەتایبەتی كێشەكانی هەولێر ـ ‏بەغدا دووپات كردەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە 22ـی 01ـی 2023 پێشوازی لە شێخ جەمال ئەلزاری سەرۆكی پڕۆژەی نیشتمانیی عێراق ‏كرد. ‏

لە دیدارێكدا دۆخی ناوخۆی عێراق و پرۆسەی سیاسی و پەیوەندییەكانی عێراق ‏لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە، هەروەها دۆخی ناوچەكە بەگشتی، تاوتوێ كرا.‏

هەردوولا پشتگیریی خۆیان بۆ حكوومەتی فیدراڵیی عێراق و هەوڵەكانی سه‌رۆک ‏وه‌زيران محەمەد شیاع ئه‌لسوودانی بۆ جێبەجێكردنی كارنامەی حكوومەت و ‏چارەسەركردنی كێشەكانی وڵات دووپات كردەوە، بەتایبەتی كێشەكانی هەولێر ـ ‏بەغدا و كاركردنی هەموو لایەن و هێزە سیاسییە عێراقییەكان لەپێناو ئارامی و ‏سەقامگیریی عێراقدا.‏