سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، باسیان لە “كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا” کردووە و لەسەر “ياساكانى نه‌وت و گاز، بودجه‌ى عێراق و هه‌وڵه‌كانى پاراستنى سنوور”یش قسەیان کردووە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، 21-01-2023، بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی ساڵیادی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق سەردانی بەغدای کرد. دوای رێوڕەسمەکە چەندین دیدار و کۆبوونەوەی هەبوو.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كورستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق، گفتوگۆيان كرد.”
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق باسیان “له كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا كرد، به‌تايبه‌تيش له بوارى ياساكانى نه‌وت و گاز، بودجه‌ى عێراق و هه‌وڵه‌كانى پاراستنى سنوور.”