بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەقینەوەیەک لەنێو کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ روویدا. لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکەوە دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە دەکەن.
رۆژی هەینی 13-1-2023، د. ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگهیاندوه : “کاژێر 09:30ـی بەیانیی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەنێو کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ روویداوە.”
کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی و کۆمپانیای دانەگاز وەبەرهێنانی گازی تێدا دەکات.
وەک د. ئەحمەد موفتی دەڵێت: “هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، هۆکار و سرووشتی تەقینەوەکە نازانرێت و ئەنجامەکان دەرنەکەوتوون.”