وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە دووسبەی دووشەممە مووچەی لیواکانی پیادە دابەش دەکرێت و هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەکانیان دەخاتە روو.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیاندراوەکدا بڵاویکردووەتەوە: “بەهۆی هاتنی جەژنی سەری ساڵی زایینی و کریسمس و رۆژەکانی پشووی ئەم بۆنەیە، دابەشکردنی مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دواکەوت، بەڵام لە رۆژی 9/1/2023 دەست بە دابەش کردنی مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت”.

شایانی باسە مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە بودجەی بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دابین دەکرێت.