درۆنێک لە نزیک کەمپی جێژنیکانی سنووری ناحیەی بەحرکە لە باکووری هەولێر کەوتەخوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.

تۆڵه‌ مه‌هدی، به‌ڕێوەبه‌ری ناحیه‌ی به‌حركه‌ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندوه‌ ، ئەمشەو [پێنجشەممە 29-12-2022] درۆنێک پێش ئەوەی بگاتە کەمپی جێژنیکان، کەوتووەتەخوارەوە و تێکشکاوە.

تۆڵە مەهدی گوتی، “نازانرێت بۆچی درۆنەکە کەوتووەتە خوارەوە و کێ ناردوویەتی، ئێستا لە قۆناخی لێکۆڵینەوەداین، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.”