بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاشکرای کرد، ئەمساڵ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 128 پڕۆژە لە چەندین سێکتەری جیاواز جێبەجێ کراون.
هەژار حەکیم بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”ئەمساڵ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 128 پڕۆژەی جۆراوجۆر جێبەجێ کراون لە سنووری قەزاکانی سۆران و مێرگەسۆر و ڕەواندز و چۆمان بە جۆرێک کە لە سۆران 67 پڕۆژە و لە مێرگەسۆر 28 پڕۆژە ولە ڕەواندز 14 پڕۆژە و لە چۆمانیش 18 پڕۆژە.”
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتیشی: ”پڕۆژەکانیش لە بواری ڕێگاوبان و بینا و ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبا و بوارەکانی دیکەدا بوون.”
گوتیشی: ”ئەمساڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بودجەیەکی باشی بۆ تەرخان کردبووین و پڕۆژەی زۆر باش لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ کراون.”