حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به توندی هێرشه‌كه‌ی پاریس بۆ سه‌ر ره‌وه‌ندی كوردی سه‌ركۆنه ده‌كات و داواش له لە رەوەندی کورد لە ئەوڕوپا دەکەین ئارام بن و دان بەخۆیاندا بگرن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی پاریس:
راگەیەندراوێک لە حکومەتی ھەرێمی كوردستانەوە
بە توندی ھێرشی سەر رەوەندی کورد لە پاریس سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس وکاری قوربانییانی ھێرشەکە دەکەین و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین . ھەروەھا داواش لە ڕەوەندی کورد لە ئەوڕوپا دەکەین ئارام بن و دان بەخۆیاندا بگرن .
ئێمە باوەڕی تەواومان بە دامودزگاکانی حکومەتی فەرەنسا و سیستەمی دادوەریی ئەو وڵاتە ھەیە کە ڕێکاری پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی کوردستانییانی نیشتەجێی فەرەنسا و بەسزاگەیاندنی ھێرشبەر و تاوانباران .
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2022/12/23