جۆرجیا مێلۆنی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانه‌وه پێشوازیی لێ كرا.
كاتژمێر 02:30ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23/12/2022، جۆرجیا مێلۆنی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانه‌وه پێشوازیی لێ كرا و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كورتیان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ئه‌نجام دا.
جۆرجیا مێلۆنی، دوو مانگه بووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا و یه‌كه‌م ئافره‌ته ئه‌و ئه‌ركه ده‌گرێته ئه‌ستۆ، هاوكات سێیه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیایه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
دواتر كۆبوونه‌وه سیاسییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا به‌ڕێوه ده‌چێ و هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستانیش به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه


