خەبات: سولین سلێمان:- ژینێ ئەتروشی خانمە گۆرانیبێژی شاری دهۆك نوێترین ڤیدیۆكلیپی خۆی بەناوی كارما بڵاودەكاتەوە، ئەم بەرهەمە نوێیەی ژینێ لە تێكست و مێلۆدی هونەرمەند هەردی سەلامیەوە بۆی دانراوە و ئەرینجمەینتەكەشی لەلایەن ئەفشین شوكریەوە بۆی ئەنجام دراوە و هەروەها لەلایەن گروپی برسیمۆوە كاری دەرهێنانی كلیپەكەی بۆ كراوە.ژینێ یەكەم كچە گۆرانی بێژی كوردە كە دوێتی لەگەڵ هونەرمەندی بەناوبانگی تورك موستەفا جەجەلی كردوە گۆرانیەكەیان لە یوتیوب لە ئێستا زیاتر لە ٢٨ ملیۆن ڤیوی تێپەراندووە.ژینێ ئەتروشی لەدایكبوی ساڵی 1998ـە و خەڵكی دهۆكە، بەڵام لە نەرویج گەورەبوە، چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری كردوە و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆكلیپێكە.