سەلام عەبدوڵڵا
هاوپه‌یمانان جارێكی تر جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و ئاگاداری هه‌موو لایه‌كمان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی كه گه‌ر یه‌كڕیزو یه‌كگرتوو نه‌بین و چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام نه‌بێت، ئه‌وا هاوكارییه‌كانیان بۆ هێزی سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام نابێت.
ئه‌وه چه‌ندین ساڵه هاوپه‌یمانان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه ده‌بێ هێزێكی سه‌ربازیی یه‌كگرتوو له هه‌رێمدا هه‌بێت كه بتوانن وه‌كو پێویست، له‌كاتی هه‌ر مه‌ترسییه‌كدا بۆ سه‌ر هه‌رێم، به ته‌بایی و یه‌كگرتوویی و یه‌ك بڕیاری به‌ره‌نگاری ببنه‌وه‌و داكۆكی له هه‌رێم و ده‌ستكه‌وته‌كانی بكه‌ن.
ڕاسته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه چاكسازی له بواره جیاجیاكانی وه‌زاره‌ت و هێزی پێشمه‌رگه‌دا بكات، به‌ڵام ئه‌م كاره به ته‌نیا به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مه‌یسه‌ر نابێ و پشتیوانی و پشتگیری حزبه‌كانی هه‌رێمیشی -به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی- ده‌وێت.
له ڕاستیدا، هاوپه‌یمانان هه‌میشه ئه‌وه دووپات ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وان هاوكاری ناده‌ن به لایه‌نێكی دیاریكراو و نایانه‌وێت لایه‌نێك له لایه‌نێكی تر به‌هێزترو پڕچه‌ككترو تۆكمه‌تر بێت، ئه‌وان سوپایه‌كی یه‌كگرتوویان ده‌وێت كه سوپای هه‌موو دانیشتوانی هه‌رێم بێت به‌بێ جیاوازی و ئامانجی داكۆكی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و ده‌ستكه‌وته‌كانی بكات و ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی دابین بكات.
گه‌لانی تریش له قۆناغی رزگاری نیشتمانی دا‌و له خه‌باتی چه‌كداریدا ره‌نگه به‌و قۆناغه‌دا تێپه‌ڕبووبن كه خاوه‌نی میلیشیاو هێزی چه‌كداری جیاجیا بوون، به‌ڵام زۆر به زوویی بڕیاری نه‌هێشتنی ئه‌و هێزه جیاجیایانه‌یان داوه و سوپایه‌كی یه‌كگرتوویان دامه‌زراندووه كه بۆته سوپای نیشتمانیان.
ئه‌گه‌ر پاساوێك لای ئێمه‌ی كورد، له هه‌رێمی كوردستان، له‌كاتی خه‌باتی چه‌كداریدا بۆ ئه‌و په‌رته‌وازه‌ییه له‌نێو هێزی چه‌كداریدا، به‌داخه‌وه، هه‌بووبێت، ئه‌وا دوای دامه‌زراندنی حكوومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و داموده‌زگای حوكمڕانی پێكه‌وه ئیدی هیچ پاساوێكی به‌جێ بۆ یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان نابێت بمێنێت، به‌تایبه‌تی كه وه‌زاره‌تێكی به‌ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه جێگه‌یه‌كی دیار‌و به‌رچاوی له‌نێو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا هه‌بێت.
ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی كه هاوپه‌یمانان پشتیوانی به‌رچاو و مامه‌ڵه‌ی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و به‌ڕاشكاوی پێی ده‌ڵێن: “ده‌بێت یه‌كگرتوو بن، یه‌كگرتوو بن و یه‌كگرتوو بن، چونكه یه‌كگرتوویی ده‌تانپارێزێت و ناوچه‌یه‌كی ئارامتان بۆ دابین ده‌كات”.
ئه‌وه‌تا، هاوپه‌یمانان زۆر به ڕاشكاوی پێمان ده‌ڵێن: گه‌ر وا نه‌كه‌ن، هاوكارییه‌كانمان به‌رده‌وام نابێت.
له كۆتاییدا ده‌ڵێین: مرۆڤی ژیر ئاماژه‌یه‌كی به‌سه.