جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری قوربانیانی كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی داعش له‌ سنووری كه‌ركووك كرد و رایگه‌یاند، بۆ جارێکی دیکە جەخت لە گرنگیی هاریکاری و هاوئاهەنگیی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش دەکەینەوە، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکان دەکەین و خۆمان بە هاوخەمیان دەزانین، لە خوای گەورە داواکارین شەهیدەکان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و شیفای بریندارەکانیش بدات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

بە داخەوە ئەمڕۆ بەهۆی هێرشێکی تیرۆریستانی داعشەوە لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک، ئەفسەرێک و چەندین کارمەندی پۆلیس شەهید بوون و چەند پۆلیسێکی دیکەش بریندار بوون.

بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکان دەکەین و خۆمان بە هاوخەمیان دەزانین، لە خوای گەورە داواکارین شەهیدەکان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و شیفای بریندارەکانیش بدات.

لێرەوە بۆ جارێکی دیکە جەخت لە گرنگیی هاریکاری و هه‌ماهەنگیی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش دەکەینەوە، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

د.جوتیار عادل

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

18ی کانوونی یەکەمی 2022