ڕاوێژكارێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر فه‌رمانى وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، 50 ئۆتۆمبێلی سفر كیلۆمەتر بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەرگریی شارستانی كڕدران.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18/12/2022، سامى جه‌لال، ڕاوێژكار له وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پۆستێكى له هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: “له‌سه‌ر فه‌رمانى وه‌زیرى ناوخۆ، 50 ئۆتۆمبێلی سفر كیلۆمەتر بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان كڕدران، كه تایبه‌تن به كوژاندنه‌وه‌ى ئاگرى دارستان و ئه‌و شوێنانه‌ى ئۆتۆمبێلى گه‌وره پێیان ناگات.”

















