نهیماری ئەستێرەی بەڕازیل ڕایگەیاند کە دڵنیا نییە جارێکی تر یاری بۆ هەڵبژاردەکەی بکاتەوە، دوای ئەوەی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیهانیی قەتەر تووشی شکستێکی ئازاربەخش بوو، لە میانی لێدوانەکانیدا نەیمار گوتی: ڕاشکاوانە بڵێم نازانم، پێموایە هەر گفتوگۆیەک لە ئێستادا خراپ دەبێت بەهۆی گەرمی ساتەوەختەکەوە، ڕەنگە من بە دروستی بیر نەکەمەوە، زۆر زوو دەبێت بڵێم ئەمە ئەو ساتەوەختەیە کۆتایی دێت، بەڵام منیش گەرەنتی هیچ شتێک ناکەم، با بزانین لە داهاتوودا چی ڕوودەدات، ههروهها گوتی: من دەمەوێت بیری لێبکەمەوە و چیم دەوێت بۆ خۆم، دەرگاکانی یاریکردن لەگەڵ بەڕازیل داناخەم و بهڵام ناڵێم لەسەدا سەد دەگەڕێمەوە.