بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 05ـی 12ـی 2022 تەقینەوەیەک لە شاری قامیشلۆی کوردستانی سووریا ڕووی دا و ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەک لە گەڕەکی قوتلی لە شاری قامیشلۆ ڕووی دا، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرچاوەی تەقینەوەکە دیارنییە.

  تەقینەوەکە ئۆتۆمبێلی کارمەندانی پەروەردەی کردۆتە ئامانج کە ئۆتۆمبێلەکە لە ڕەقەوە بەرەو قامیشلۆ هاتووە.