خەبات: سولین سلێمان:- خانمە گۆرانیبێژی دەنگخۆش سارا تاج نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (هەناسەکەم) بڵاودەکاتەوە، کە مێلودی گۆرانییەکەی لەلایەن گەیلان کوردستانیەوە بۆی دانراوە و تێکستەکەشی لەلایەن گابیەوە بۆی نوسراوە و دەرهێنانی کلیپەکەش ئەحمەد رەمەزان بۆی ئەنجامداوە، سارا ئەم ڤیدیۆکلیپەی لە تۆری فەرمی ئینستاگرامی خۆی دەڵێ دەتوانم لە رێگای یوتووبەوە تەواوی بەرهەمەکەم گوێلێبگرن، سارا تاج خەڵکی باکووری کوردستانە ئەمە یەکەم بەرهەمیەتی بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ و هەروەها لە لایڤ میوزیکەکانیش گۆرانی دەڵێت.