بەهۆى زۆر بەکارهێنانى کارەبا پێوەرى زیرەکى هەندێک هاووڵاتى فیوز دەکات و هاووڵاتییان خۆیان لێیدەنەوە ئەوەش زیان بەر ئامێرى کارەباى هاووڵاتییان دەگەیەنێت، لەو بارەیەوە بەڕێوەبەرى کارەباى ڕاپەڕین داواکارییەک ئاراستەى هاووڵاتییان دەکات.
عەلى محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتى کارەباى ڕاپەڕین ڕاگەیاند: “وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان خشتەى کارپێکردنى ئامێرە کارەبایەکانى ئاشکرا کردووە بۆیە پێویستە تا ئاستى 30 ئەمپێر زیاتر هاووڵاتییان کارەبا بەکارنەهێنن”.
گوتیشى: “زۆرجار هاووڵاتیى ئەگەر لەو ڕێژەیە زیاتر کارەباى بەکارهێنا فیوزى پێوەرى زیرەک دەکوژێتەوەو دواى ماوەیەک ئۆتۆماتیکى دادەگیرسێتەوە،بەڵام هەندێک هاووڵاتیى دەچێتە لاى محەویلەکە و کارەباى تەواوى محەویلەکە دەکوژێنێتەوەو دایدەگیرسێنێتەوە بۆ ئەوەى فیوزەکەى خۆى هەلڕَبستێتەوە ئەوەش زیان لە ئامێرە کارەباییەکانى ماڵان دەدات”.
داواشی لە هاووڵاتییان کرد کە خۆیان لەو دیاردەیە بەدوور بگرن و لە حاڵەتى درەنگ هاتنەوەى کارەباکەیان پەیوەنى بە ژمارە تەلەفۆنە دیاریکراوەکان بکەن کە بۆیان دیارى کراوە و پەیوەندیکردن پێیانەوە بێ بەرامبەرە.