بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند، 28 حاڵه‌تى تووشبون به ئایدز له شاری هەولێر تۆمار كراوه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/12/2022 کە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ئایدزە، د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیى پارێزگای هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند: لە 2004ـوە تا 2022 ژماره‌ى ئه‌و پشكنینانه‌ى بۆ نه‌خۆشیى ئایدز کراون، 20 بەرانبەر زیادیان کردووە.
د. دلۆڤان محه‌مه‌د ڕوونیشی کردەوە: “ساڵى 2004 ژماره‌ى پشكنینه‌كانى ئایدز 11 هه‌زار بوو، به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه لە 2022 گەیوەتە 272 هه‌زار و ده‌ركه‌وتووە کە 28 حاڵه‌تى ئایدزمان هه‌یه کە 18 حاڵه‌تیان خه‌ڵكانى بیانى بوون و سه‌رجه‌میان ڕه‌وانه‌ى وڵاته‌كانى خۆیان كراونه‌ته‌وه.”
ئاماژەی بەوەش دا کە ئه‌و 10 حاڵه‌تەی دیکەش، یه‌كێكیان خه‌ڵكى دهۆكه و له هه‌ولێر داده‌نیشێت، سێ كه‌سیان هەر خه‌ڵكى هه‌ولێرن و شەش کەسیشیان خه‌ڵكى شاره‌كانى دیکەی عێراقن و له هه‌ولێر نیشته‌جێن.