كارزان حه‌یده‌ر _ خه‌بات

لەدیدارێكی فەرمی فەلاح حەسەن سەرۆكی كۆنگرێسی لاوانی كورد لە دەرەوەی ووڵات چاویكەوت بە خاتوو (ئەنیتتا دێمیتریۆ) سەرۆكی پەرلەمانی قوبرسی یۆنان.
لە دیدارەكەدا سەرۆكی پەرلەمان سڵاو و رێزی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان هەبوو ، سوپاسی گەل و حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ پاراستنی گیانی كریستیانەكانی كوردستان و عیڕاق ،لەلایەكی ترەوە ستایشی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لە رۆژانی شەڕی تیرۆرستانی داعشدا.
شایەنی باسە لە كۆتایی قسەكانیدا سەرۆكی پەرلەمانی قوبرس ئیشارەتی بەوەدا كە ئێمە دۆستین لەگەڵ گەلی كورد و پێكەوە لە نەهەمەتیەكان دەگەین كە بەسەرمان هاتووە.
لەلایەكی ترەوە فەلاح حەسەن سوپاس ئەم پێشوازیە گەرمەی سەرۆكی پەرلەمانی كرد و هیوای خواست پەیوەندیەكانی گەلی هەرێمی كوردستان و گەلی قوبرسی یۆنانی پەرەبسێنێت و دیدار و سەردانی فەرمی حكومەتی هەردوولا دەستپێبكات و بەردەوامی هەبێت.